۱۳۹۰ خرداد ۱, یکشنبه

ئه‌نجومه‌نی په‌ناخوازان لە تورکیە کۆڕی گشتیی خۆی پێکهێا


ئه‌نجومه‌نی په‌ناخوازان لە تورکیە کۆڕی گشتیی خۆی پێکهێا

3 Mar 2011
avatar
راپۆرته‌ هه‌واڵی به‌رێوه‌چونی یه‌که‌مین کۆری گشتی ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی په‌ناخوازانی ئێرانی له‌ تورکیه‌، سه‌باره‌ت به‌ دووهه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی به‌رێوه‌به‌ری

راپۆرت: سەیدخدر میرسەیدی
ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی په‌ناخوازانی ئێرانی له‌ رێکه‌وتی 2ی 3ی 2011، به‌ به‌شداری هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌به‌ری و 150که‌س له‌ ئه‌ندامان و میوانان، کاتژمێر 6ی ئێوارێ له‌ ساڵۆنی ڤیستیواڵی شاری نێوشه‌هیری تورکییه‌ بۆ به‌رێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی شورای به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌ن کۆ بونه‌وه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌رکێکی قورس که‌وته‌ سه‌ر شانی ئه‌ندامانی به‌ رێوه‌ به‌ری، که‌ نه‌کا دردۆنگێک له‌ هه‌ڵبژاردندا بێته‌ ئاراوه شورای به‌رێوه‌ به‌ری، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ لێژنه‌یه‌کی چاوه‌ دێری،پێک هاتو له‌ وبه‌رێزانه‌ پێک هێنا ،1- حه‌سه‌ن مه‌سعودی 2- جه‌عفه‌ر بایه‌زیدی 3- موسلیح شێخ جگه‌ری 4- شاهین په‌یمان 5- ئێران هیدایه‌تی 6- عاتفه‌ فه‌ره‌ج پۆر7- شوهره‌ دوعایی زاده‌ .
پاڵێو راوان بۆ هه‌ڵبژاردنی 7 ئه‌ندامی رێبه‌ری و 2 ئه‌ندامی جێگر ،بریتی بون له‌ 19 که‌س به‌ ناوه‌کانی 1- ئاره‌ش شه‌ریفی 2- جه‌مشید بابایی 3-حه‌مید زولقه‌در 4- ره‌حیم هیممه‌تی 5-ره‌زا ئه‌ڵماسی زاده‌ 6-روقیه‌ عیوه‌زی 7-ساسان مێهری 8-ساناز ئیزه‌دی 9-سیروان عینایه‌تی 10-سه‌ید خدر میرسه‌یدی 11- سه‌عید به‌یازی حه‌یران 12-شه‌هریار جه‌شن سه‌ده‌ 13-سه‌لاحه‌ددین عه‌زیزی 14-سه‌مه‌د ئاغایی 15- مه‌جید نیک نام 16- محه‌ممه‌د ره‌زا تاروێردی 17- مه‌تین سالمه‌ 18-یوسف په‌ری دوخت 19-ناسر سه‌ففاری.که‌ ده‌رفه‌تیان پێ درا خۆیان به‌ ده‌نگ ده‌ران بنا سێنن ،له‌ ئاکامدا ئه‌ندامانی به‌ریوه‌ به‌ری به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ وناوانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ست نیشان کران 1- سه‌لاحه‌ددینی عه‌زیزی 106 ده‌نگ 2- ساسان مێهری 103 ده‌نگ 3- سه‌عید به‌یاز حه‌یران 100 ده‌نگ 4- ساناز ئیزه‌دی 86 ده‌نگ 5- روقییه‌ عیوه‌زی 82 ده‌نگ 6-ئاره‌ش شه‌ریف 81 ده‌نگ 7- حه‌مید ره‌زا زولفه‌قار 72 ده‌نگ .ئه‌و دو هاورێێه‌ش وه‌ ک جێگرانی یه‌که‌م ودووهه‌م به‌ ناوه‌کانی سیروان عینایه‌تی به
69 ده‌نگ و سه‌ید خدر میرسه‌یدی به‌ 58 ده‌نگه‌وه.
سه‌ره‌نجام شورای نوێنه‌ران ،له‌ لایه‌ن کۆری گشتێ ئه‌نجومه‌ن به‌ وه‌ر گرتنی ده‌نگی که‌تبی وشاراوه‌ ،له‌ نێو پاڵێوراوان هه‌ڵ بژێر درا .
turkye2.jpg
پێویست به‌ وه‌بیر هێناناه‌وه‌یه‌ که‌ هاورێ سه‌لاحه‌ددین عه‌زیزیان به‌ وه‌ده ست هێنانی زۆرینه‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌کان وه‌ک یه‌که‌مین که‌سی شورا ووته‌بێژی ئه‌و ناوه‌نده‌ دیاری کرا ، له‌ئاکامدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یه‌کێتی ویه‌ک ریزی خۆیان تێکه‌ڵی کۆری مۆسیقای ئه‌نجومه‌ن کرد ، که‌ پێک هاتبون له‌ هونه‌رمه‌ندان 1- دیار میرسه‌یدی به‌ ئامێره‌کانی، نه‌ی و تار 2- پێشه‌وا میرسه‌یدی به‌ تونبه‌ک 3- سیروان عینایه‌تی به‌ فلووت 4- فه‌رزین دێهقانی به‌ ده‌ ف .و ئاوازی ره‌زا تورابی .
ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر